ژیاننامەی مامۆستا سەیید کامیل ئیمامی ناسراو بە “ئاوات”
سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات، ساڵی ۱۲۸۲ی هەتاوی لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.
ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی عیرفانی نەقشبەندی و قادری بوون.
بۆچوونی مامۆستا هەژار
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
برای هونەردۆست و خاوەن مرخ کاکە نەجمەددین ئەنیسی - خوا بە ئەدەبیاتی کوردی بهێڵێ - ڕۆژێک وەک فریشتەی بەخت و هات لە کەرەج کە بۆ من وەک چزیرگەیەکی چۆل و هۆل وایە پەیدا بوو، دیوانی شێعری کاکە سەید «کامیلی» لە بن باخەڵدا بوو، کە لێی بڕوانم و بیروڕای خۆمی لە سەر دەربڕم، قسێکی سەیر بوو، منی هەژار بیر و بڕوام لە سەر چاکی و خراپی شێعری سەید «کامیل» دەربڕم، چی بە سەر چییەوە؟
دیدگاه خود را ثبت کنید